هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ده‌سته‌ى كه‌شناسیی عێراق: شه‌پۆلێكى خۆڵبارین دەستپێدەکات

ده‌سته‌ى كه‌شناسیی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، شه‌پۆلێكى خۆڵبارین به‌ڕێوه‌یه‌ و ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12/7/2022، ده‌سته‌ى كه‌شناسیی عێراق له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، شه‌پۆلێكى خۆڵبارین ڕوو له‌ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌كات، پله‌ى گه‌رماش له‌ ڕۆژانى داهاتوودا به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك، له‌ ناوچه‌كانى باشوورى عێراق ده‌گاته‌ 48 پله‌ى سیلیزى، به‌ڵام شه‌پۆله‌ خۆڵبارینه‌كه‌ ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، شه‌پۆله‌ خۆڵبارینه‌كه‌ى ڕوو له‌ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌كات، له‌مڕۆوه‌ ده‌ست پێده‌كات و تا ڕۆژى هه‌ینیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌پێى پێشبینیی ماڵپه‌ڕى (ئه‌كووێزه‌ر)ى جیهانیی تایبه‌ت به‌ كه‌شوهه‌وا، له‌ ڕۆژانى داهاتوودا له‌ هه‌رێمى كوردستان، پله‌ى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌.