(وەزارەتی پەروەردە – کابینەی نۆیەم)

رانکینگی سیستەمی پەروەردە و هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتیەکان :

بۆیەکەمجار لە مێژووی هەرێمی کوردستان ، لە کابینەی نۆیەمدا توانیمان ڕەزامەندی دامەزراوە گەورە و باوەڕپێکراوەکانی هەڵسەنگاندنی زانستی و پەروەردەیی بە دەستبهێنین ، قسە زۆر دەکرێت لەوەی ئێمە سیستمێکی پەروەردەی باشمان هەیە یان خراپ ، بڕیاردان بێ هەڵسەنگاندن و بی بوونی پێوەری زانستی و نێودەوڵەتی باوەڕپێکراو تەنها لە چوارچێوەی قسەکردندا دەمانهێڵێتەوە ، لەسەردانی شاندی وەزارەتمان بۆ لەندەن ، چ لە بواری ڕاهێنان چ لە بواری هەڵسەنگاندن کە وەک درێژکراوەی سەردانی شاندی حکومەت بوو بەسەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی ، توانیمان ڕەزامەندی سەرەکی وەربگرین بۆ بەشداری لە دوو گەورەترین و باوەرپێکراوترین هەڵسەنگاندنەکان کە ئەویش هەڵسەنگاندنی (PISA) یە Programme for International Student Assessment کە ساڵی ٢٠٢٥ ئەنجامدەدرێت و سێ ساڵ پێویستە بۆ ئامادەکاری ، هەروەها هەڵسەنگاندنی ( TIMMS) TRENDS IN INTERNATIONAL MATHEMATICS AND SCIENCE STUDY (TIMSS) کە ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجام دەدرێت .
ئەمەش یەکێکە لەو دەستکەوتە گرنگانەی کە ئێمە وەک هەرێمی کوردستان قبوڵکراین کە ئەو هەڵسەنگاندنانە ئەنجامبدەین و هەرێمی کوردستانیش بۆیەکەمین جار بکەوێتە سەر نەخشەی رانکینگی پەروەردەیی جیهانی و بە شێوازێکی زانستیانە و بابەتیانە لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکان دیاریبکرێن و راسپاردەی پێویست لەبارەیانەوە جێبەجێبکرێت . بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٤ ی ٧ ی ٢٠٢٢ گفتوگۆمان لەگەڵ جەنابی سەرۆکی حکومەت هەبوو وە بەڕێزیان ، بە سوپاسەوە ، بریاریدا بە تەرخانکردنی بودجەی پێویستی بەشداری کوردستان لەو هەڵسەنگاندنانە.

?ئالان حمە سعید – وەزیری پەروەردە

ھەواڵی زیاتر