کاتی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

حاجیانی ماڵی خوا ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ سێیەمین ئەرکی رەجمکردن لە مینا کە بە “جەمرە سوغرا” ناسراوە بەجێدەگەیەنن و دواتر دەگەڕێنەوە شاری مەککە و تەوافی ماڵئاوایی ئەنجام دەدەن، پاشان پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیان ماڵی خوا بۆ وڵاتەکانیان دەستپێدەکات.

لە حەجی ئەمساڵدا یەک ملیۆن کەس بەشداریان کرد، کە لەو ژمارەیەدا 850 هەزار کەسیان خەڵکی دەرەوەی سعودیە بوون و لەو ژمارەیەشدا 2 هەزار و 120 حاجی خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

پێشتریش کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان راگەیاندبوو، کە لە 14ی ئەم مانگەوە گەڕانەوە حاجیان کوردستان دەستپێدەکات.

ھەواڵی زیاتر