هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پارێزگاری هەولێر بازگەكانی ناوی شاری بەسەركردەوە كە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت دانراون

شەوی رابردوو ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرك و كارەكانیان، سەردانی بازگەكانی ناو شاری هەولێری كرد، كە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت دانراون.
لەسەردانەكەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قوربان، دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی سەرجەم ئەفسەر و كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ كرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.