به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له هه‌ولێر دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دووانی تریش به سه‌ختی بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/7/2022، فازڵ حاجی وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، “کاتژمێر 6ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، لەسەر شەقامی 100مەتری هه‌ولێر، لەدەروازەی ئۆڤەر پاس و ئەندەرپاسی ڕێگای بەحرکە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (دۆج)ی تایبەت، بەخێراییەکی زۆر ڕۆیشتووە کە نزیک بووە لە200کم لەکاتژمێرێکدا، کاتێک گەیشتۆتە پێچە بازنەییەکەی سەر ئەندەرپاس، کۆنترۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە، لەپاش خۆکێشانی بەشۆستە و ڕاگرەکان، بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕووداوەکە 2 کەس گیانیان لەدەست دا و 2کەسی تریش زۆر بەسەختی زامداربون”.
فازڵ حاجی گوتیشی: جگە لەکەوتنەوهی زیانی گیانی، زیانێکی مادی زۆریش بەر ڕێگا و ئۆتۆمبێلەکە کەوتوون.
به‌پێی داتا و زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی تیژڕه‌وی و پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانی هاتوچۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.