پلە بەرزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستی پێکردەوە

ئەمڕۆ 6ی تەموزی 2022، دوای رەزامەندی بەڕێزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2018و 2019ی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.
دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان و تەواو کردنی رۆتینیاتی ئیداری خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی 2018 و 2019ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەییەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە واژۆی لەسەر کرد و  رێکارە ئیدارییەکانی بۆ دەگیرێتە بەر.
سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند کە کار کراوە بۆ تەواو کردنی خشتەکانی2018  و 2019ی یەکەکانی 70 و 80، موژدە بە ئەفسەرانی یەکەکانی 70 و80دەدات، کە لەنزیکترین کاتدا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت.

ھەواڵی زیاتر