لە درێژەی هێرشە بەردەوامەكان بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان، كات ژمێر 8:30 بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 6-7-2022 بەهۆی چەكدارانی پەكەكەوە سوپای توركیا لەڕێگای تۆپی دورهاوێژەوە، بۆ جارێكی دیكە كوێستانەكانی سنین و گردە شوان و چیاسۆركیان تۆپباران كرد ،بە پێی زانیارییەكان ماوەی چەند ڕۆژێكە سوپای توركیا چەندین گولـلە تۆپی ئاراستەی ئەو كوێستانانە كردووە .
تۆپبارانەكەش نزیك ماڵی ڕەوەندو كۆچەرییەكانی گرتۆتەوەو بەمەش مەترسی بۆ سەرژیانی هاوڵاتیانی سڤیل هەیە ،هاوكات ئێوارەی دوێنێش تۆپخانەی توركیا
چیای گۆڕەسێو، گەرووی كایەڕەشكو دەرواوی خوارووی بەچڕی تۆپبارانكردووە و ئاگریش لەو سنوورانە كەوتوونەتەوە.