پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە نەدیم زەهاوی دەكات 

ئەمڕۆ چوارشەممە (6ی تەمووزی 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە نەدیم زەهاوی كرد، بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك وەزیری دارایی بەریتانیا.
مەسرور بارزانی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: “پیرۆزە كاك نەدیم زەهاوی ئەو پۆستە وەك وەزیری نوێی دارایی”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، چاوەڕوانی بەردەوامبوونم لە پێكەوە كاركردن بۆ بەهێزكردنی دۆستایەتییەكی بەهێز لە نێوان هەرێمی كوردستانی عێراق و شانشینی یەكگرتوودا.
بۆریس جۆنسن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی ، وەزیری پەروەردەی بەڕەچەڵەك كورد وەك وەزیری دارایی دەستنیشانكرد، ئەوەش دوای ئەوەی وەزیری تەندروستی و دارایی بەریتانیا، ساجید جاوید و ریشی سونەك، دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان راگەیاند.