کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 04ـی 07ـی 2022 کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەی سێشەممەش هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، زیادبوونى خێرایى با لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى پارێزگاى سلێمانى.
ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی با لە خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵات، مەوداى بینین / ( 9 – 10) کیلۆمەتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەش داوە کە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەروەها ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، خێرایى با هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى سلێمانى و کەرکووک.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو، خێرایى با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی با لە خۆرهەڵات و مەودای بینین / ( 9– 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە کەشناسی
هەولێر : 42
سلێمانی : 38
دهۆک : 41
کەرکووک : 45
هەڵەبجە : 42
سۆران : 40
ڕاپەرین : 40