خاتوو باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک ئێوارهی یهکشهممه ٢٠٢٢/٧/٣ له پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بهڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
لە تویتێکدا، بەشی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە نووسیویەتی، باربارا لیف “جەختی لە پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستانێکی بەهێز وەکو بەشێک لە عێراقێکی یەکگرتوو، خۆشگوزەران و دیموکراسی کردەوە.”
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باربارا لیف تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان کردووە.
هاوکات باربارا بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، هیواخوازە بتوانێت بەمنزیکانە سەردانی هەولێر بکات.