فازڵ میرانی*
نووسین کاتێک کاریگەریی دەبێت باسی لایەنی زیندووی بابەتەکە بکات، بە چاوپۆشین لە مەنهەجی بیرھێنانەوە بێ تێکهەلکێشی لەگەڵ دۆخی ھەنووکەیی.
لەبارەی بەیاننامەی ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٦٦ نانووسم کە ٥٦ ساڵ بەسەریدا تێپەڕیوە، ئەو بەیاننامەیە لەرووی سیاسییەوە ناسراوە و بەکورتیش بە بەیاننامەی بەزاز، کە بەیانی کۆچکردوو عەبدولڕەحمان بەزازە سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەو ساڵی ١٩٧٣ کۆچی دوایی کرد، تەنیا بۆ بیرھێنانەوەی بەیاننامەکە پڕۆژەیەکی ئاشتی نێوخۆیی بوو، لایەنی دووەمیش پارتی دیموکراتی کوردستانە بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزانی.
لەسەر لایەنی کاریگەریی بۆ سەر دۆخی سیاسی دەنووسم، ھەروەھا لەسەر پێکهاتەی بیری و بیرکردنەوەی چینی دەسەڵات دەنووسم کە ئەوکات حوکمی عێراقی دەکرد، کاتێک کودەتا بەسەر لایەمی حكوومەت ڕووی دا لەسەر دەستی بەشی سەربازی حكوومەت لە نێو ماڵی خودی دەسەڵاتدا، دەسەڵاتێک کە بەپێی ڕێچکە دروشمیان سەرکەوتن بوو، ھەموو کۆچکردووان لە سەرۆک عەبدولڕەحمان عارف و عەبدولڕەحمان بەزاز و عارف عەبدولڕەزاق لە نێو ئەو ئاڕاستە باوە بوون لە پرۆسەی سیاسیی عەرەبیدا کە لە دوای جەنگی دووەمی جیهاندا دەرکەوت.
عارف عەبدولڕەزاق سەرکردایەتیی ھەوڵی دووەمی کودەتای کرد لە ڕۆژی دووەمی بەیاننامەی بەزاز، ھەرچەندە بە نووسینی بووە بێئومێدی بۆ ھەردوو ھەوڵەکە، بەڵام زیانی لە دوایین ھەوڵ دا، لە ڕاستیدا لایەنی حكوومی لە بەیاننامەکە پاشگەز بووەوە، بەڵام دۆخ و داھاتووی بەزاز خۆی کە دواتر دەستی لە کارکێشایەوە سووربوونی بوو لەسەر بێلایەنی سوپا و ڕێگەگرتن لە ڕوودانی ھەر چاوەڕواننەکراوێکی کودەتا گرنگتر لە دەسەڵات و بونیاتنانی ڕەوایی نیشتمان، رەنگە عارف عەبدولڕەزاق پەلەی کردبێ بێ ئەوەی ئاگاداری جووڵەی لایەنی حیزبی بێت، کە حیزبی بەعس بوو کە چووە نێو کۆشک بە ئامادەیی لایەنی سەربازی و مەدەنی، عەبدولڕەحمان عارف دەسەڵاتی لێ وەرگیرایەوە لە تەمموزی ١٩٦٨دا، ئەوکات چەقی دەسەڵات و ئەوانەی ھەوڵیان بۆ دەدات بەدەر نەبوو لە لوولەی تفەنگ کە ھەر لە ڕادیۆشدا بەیانی دەسەڵات وەرگرتنی ڕاگەیاند.
ھەر ھەڵسەنگاندنێک ھەبێ بۆ لایەنی حكوومی لەو ڕۆژانەدا بۆ ڕاستیی ویست و جیدییەتی کارکردن بە بەیانی بەزاز، ئێمەش پارێزگاری لە ھەڵسەنگاندنی خۆمان دەکەین کە بریتییە لە گرنگی بەیاننامەکە و بوونی کەسێکی وەکو عەبدولڕەحمان بەزاز، کە نموونەیەکی کەموێنەی مێژووی ھزری سیاسی دەسەڵاتدار بوو لە عێراق، مەدەنیەتی سیاسەتی بەزاز تەنانەت لەگەڵ بوونی تێبینی سەبارەت بە پشتیوانیی بزووتنەوەکانی مایس و شواف کە ئەو تێبینیانەش نەرێنی و ئەرێنی بوون، بەھۆی دژیەکیی بۆچوونی سەرکردەکانی کودەتا لە عێراق، بیرکردنەوەی مەدەنییانە ڕەنگدانەوەی کەسێتیی زیرەکە بۆ چارەسەری دادپەروەرانە بۆ پرسی گەلی کورد و دیموکراسییەت لە عێراق، بۆ چارەسەری تێگەیشتنی پيکهاتەی کیانی سیاسی بۆ عێراق پاش شۆڕشی عشرین، کە ھێزە گەورەکانی مێژووی ناچارکرد بچنە ژێرباری جوگرافیای پاش دەوڵەتی عوسمانی، ئەوەش وای لێکدەدەمەوە کە بەزاز تێگەیشتنی بۆی ھەبوو، درکی بەوە کرد گەلی کوردستان شۆڕش و ڕاپەڕینەکای لەنێو دەوڵەتێکی لەدایکبوو نەکردووە؛ مێژووی نوێشی لەنێو ئەو دەوڵەتە نوێیە نەبووە، ھەموو ئەو ھەوڵە سەربازیی و ئەمنیانە و سەرکوتکارییەکان ھەڵەی عەقلیەتی دەسەڵات بوو کە چارەسەری تووندوتیژانە و تووڕەیی نەبێ ھیچی دیکەی نەدەزانی، دوور لە چارەسەری ئەخلاقی .
بەیانی بەزاز، وەکو کۆتری ئاشتی بوو لەنێو کۆمەڵێک باڵندەی هەڵفڕیودا.
پارتی دیموکراتی کوردستان سوور بوو لەسەر گفتوگۆ و ئامادە و دەست لەسەر سینگ بۆ ڕۆڵی مێژوویی خۆی بۆ چارەسەری دادپەروەرانە بۆ پرسی نەتەوەکەی، سووربوونیشی لەسەر ئەو ڕۆڵە و تێگەیشتنی بەشێک لە عەقڵیەتی دەسەڵات بۆ مانای بەردەوامی ململانێ وای کرد پەلە بکەن بۆ ھەنگاونان بە ئاراستەی دروست و جێگرتنەوەی دەیان پلان لە ڕێگەی ھەڵەدا. رێککەوتننامەی ١١ی ئادار ڕێچکەی ڕاستی مێژووی پڕ قوربانی و شەھید بوو، مێژووی دەسەڵاتدارانیش کە پڕ بوو لە خوێنی ئيمە و ئەوانەی ناچارکران ئەو ڕێچکە بگرن یان خۆبەخش بوون، بەڵام ھەردوو مێژووەکە تۆماریان کردووە کە سازشمان نەکردووە و نەکشاوینەتەوە لە گۆڕەپانی ئەو بانگەشانەی بەرامبەرمان کرا تەنانەت لە ئەوانەشی لە بەرگی ئێمەوە دەرچوون، ئێمەش لەگەڵ ھێزە نیشتمانییەکان مێژوویەکی شەرەفمەندانەمان بۆ خۆمان و عێراق تۆمار کرد، نەک تەنیا بۆ داھاتوو بەڵکو پێش دەیان ساڵ، ئالێرەدا سەرکردە بۆ ڕەوایی دۆزی گەلەکەی دەردەکەوێت کە بارزانییە، لەگەڵ ئەو سەرکردانەی کە تەنیا دەتوانرێت بگوترێت سەرکردەی قۆناغی دەسەڵاتن بە جۆرێک دەگوترێت ئەگەر وای کردبا وا نەدەبوو. ئەو ئەگەرە ئەگەری ڕێگرییە، بەڵام دروست ئەوەیە بگوترێت ھیچیان نەکرد بۆ ڕەوایی گەلەکەیان و بیر لە ماددەی سێی یەکەم دەروازەی دەستووری ١٩٥٨ دەکەنەوە لەگەڵ بەیانی حوزەیران و ڕێککەوتننامەی ١١ی ئادار و دەستووری ٢٠٠٥، ئەوان ئەو چینانەی ئێستا و داھاتوو دەخەنەوە وەکو باجی ھەڵەی مێژوویی.
عارف وەکو سەرۆک نەمایەوە، عەبدولڕەزاقيش دەسەڵاتی وەرنەگرت، بەزازیش بە گیانی خۆی قوربانیی دا لە نێو شەپۆلی کودەتاکان؛ توێژینەوە و ڕاڤەی مێژوو تەنیا ئازایەتی نییە، بەڵکو دڵی دانایی و مرۆڤایەتیشە.
- سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی