وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له راگهیهندراوێكدا ئاگادارى دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى دەکات، سهردانی وهزارهتهكهیان بكهن، بۆ ئهوهی چهكی پارهكانیان وهربگرن.
له راگهیهندراوهكهی وەزارەتى خوێندنى باڵا هاتووه: دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى ئەوانەى ناویان لە “لیستی ناوی دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى” ههیه، پێویستە لە (17ی تهممووز/ یۆلیۆی 2022) بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى، بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى لیستى ژمارە (1).
ئاماژه بهوهش كراوه، ئەم لیستە تایبەتە بە تێچووی خوێندنی (Tuition fees) ئەو کاندیدانەی کە پاکتاوی داراییان ئەنجامداوە و هیچ بڕە پارەیەکیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەو کاندیدانەی تاکو ئێستا بەردەوامن لە خوێندن، بە مەرجێك ئەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
1- پشتگیری شوێنی کار، کە بەردەوامە لە خزمەت، ئەگەر کاندید (5) ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی ئەوا پشتگیری (5) ساڵ لەگەڵ خۆی بهێنێت.
2- ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو، بەهەر هۆکارێك، ئەوا وەکیلەکەی پشتگیری خاڵی (1) لەگەڵ خۆی بهێنێت.
3) ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، ئەوا دەبێت خۆیی یان وەکیلەکەی ئامادەبێت.
4) لە (2022/7/17) سەردانى دیوانى وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى بکەن.