به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌مڕۆوه به چڕی كار له‌سه‌ر نه‌مانی چه‌كهه‌ڵگرتن ده‌كه‌ن و هه‌ر كارمه‌ندێكیش له ئه‌رك نه‌بێت و چه‌ك هه‌ڵبگرێت، توندترین سزا ده‌درێت.
ئاسایشی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمرۆ بە دواوە زۆر بە چڕی کار لەسەر نەمانی چەک هەڵگرتن دەکەین لەناو هەموو خەڵك.
ئاسایش هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هەر کارمەندێکی دەزگای ئەمنیش لە کاتی ئەرک نەبێت و چەك هەڵبگرێت، بەتوندترین شێوە سزا دەدرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر داواشی له هاووڵاتییان كرد له دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن و مامه‌ڵه‌كردن به چه‌ك وه‌ك هه‌میشه هاوكاریان بن.
جێی باسه ئەمڕۆ پێنجشه‌م مسرور بارزانی سەرۆکی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌فه‌رمی وەزارەتی ناوەخۆی ڕاسپارد چه‌كهه‌ڵگرتنی نایاسایی قه‌ده‌غه بكه‌ن و بازاڕەکانی چەکفرۆشانیش دابخەن، بڕیاره‌كه‌ش دوای ئه‌وه هات كه له ماوه‌ی ڕابردوودا دیارده‌ی كوشتن به‌هۆی چه‌كه‌وه زیاد ببوون به‌شێوه‌یه‌ك كه لە ماوەی دوو ڕۆژدا دوو کارەساتی ناخهەژێنی کوشتن لە شاری هەولێر ڕوویان دا و بە هۆیەوە دوو مامۆستای زانکۆ و ژن و مێردێکی گەنج کوژران