هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پۆلیسی هه‌ولێر: ئەو ئافرەتەی کە لە بازاڕی لەنگەی نوێ مۆبایلی دزیبوو، دەستگیر کرا.

پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، تۆمەتبارێکی ئافرەتیان بەناوی (ن. ن. م) دەستگیرکرد، کە لە بازاڕی (لەنگەی نوێ) مۆبایلی لە هاووڵاتیان دزیبوو.

هه‌روه‌ها پۆلیس راشیگه‌یاند، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر، چەقۆیەک و ئامێرێکی تەزووی کارەباییدا گیرا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ تۆمه‌تباره‌ رێکخرا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیرا.