پارێزگاری دهۆک جێبەجێکردنی 145 پڕۆژەی بە گوژمەی 48 ملیار و 112 ملیۆن و 350 هەزار دینار راگەیاند.
ڕاگەیاندنی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە جێبەجێکردنی 145 پڕۆژەی بە گوژمەی 48 ملیار و 112 ملیۆن و 350 هەزار دینار لە شارەکە ڕاگەیاند.
ڕاشیگەیاند: پڕۆژەکان بەهۆی نەبوونی بووجەی پێویست ڕاگیرابوون و ئێستا بووجەیان بۆ تەرخان کراوە و پارە گەیشتووەتە بانکەکانی دهۆک دووبارە کاری پڕۆژەکان دەست پێ دەکاتەوە.
د. عەلی تەتەر ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکان ئەمساڵ بە گوژمەی 48 ملیار و 112 ملیۆن و 350 هەزار دینار 145 پڕۆژەی خزمەتگوزاری دادپەروەری لە سنووری پارێزگاکە جێبەجێ دەکرێن.
جەختی کردەوە کە لە قۆناغی دووەم پڕۆژەی زیاتر و چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت.
پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەش دا کە لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوو بە گوژمەی 606 مليار و 778 مليۆن و 48 هەزار دینار 389 پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام دراون.