هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت لە هەرێم ڕادەگیرێت 

لەژێر چاودێریی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە دیاردەی (گزی) یاخود ( غش ) كردن لەكاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە 27ی ئەم مانگەوە لە كاتژمێر6:30٠ خوله‌ك تاوەكو 10:30 ی بەیانی  سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كوردستان ڕادەگرێت بەهۆی ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ی ئامادەیی  پاڵپشتی سەرەكی بۆ ئەنجامدانی غەشكردن هێڵەكانی ئینتەرنێتە، بۆیە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕێگریكردن لەدیاردەكە، ئەم هەنگاوە ساڵانە بە هەماهەنگی لایەنەكانی پەیوەندیدار لە حكومەت و كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئەنجام دەدرێت .

ھەواڵی زیاتر