شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

گەنجێک لە کەرکووک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ شاری كه‌ركووك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجێك به‌ناوی (ئیبراهیم عامڕ عه‌بدوڕه‌حمان) له‌ شاری كه‌ركووك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

بەپێی زانیارییەکان، گه‌نجه‌كه‌ دانشتووی گه‌ڕه‌كی كوردستانی شاری كه‌ركووكه‌ و ته‌مه‌نی 17 ساڵه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فیشه‌كێكی به‌خۆیه‌وه‌ ناوه‌ و كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوە كه‌ تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی خۆكوشتنی گه‌نجه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌ش خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌.