سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر ئاشکرایکرد کە لە هەفتەى داهاتووەوە نرخى بەنزین زیاتر دادەبەزێت.
سیروان عەبدوڵا، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر رایگەیاند: “لە هەفتەى داهاتوودا بڕیارە پاڵاوگەى لاناز لە هەرێمى کوردستان بکەوێتە کار و ئەو کات نرخى بەنزین دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت”.
ئەوەشی خستە روو: “پاڵاوگەکە لە توانایدا هەیە رۆژانە بڕی دوو ملیۆن لیتر بەنزین بخاتە بازاڕەوە و بەکەوتنە کارى ئەو پاڵاوگەیە و خستنە بازاڕى ئەو بڕە بەنزینە نزیکەى 200 دینارى دیکە لە نرخی هەر لیترێکى بەنزین دادەبەزێت”.
هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر ئاماژەشی بەوەدا کە ئەو بەنزینەى لەلایەن پاڵاوگەى لاناز دەخرێتە بازاڕەوە کوالیتێکى زۆر باش و بەرزى هەیە.