ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/6/2022، پارێزگای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە: “دواى ئەوەى کەسێک گوایە مولیدەکەى لە گەرەکى خانەقا، کە گەڕکێکی هەژارنشینی شاری هەولێرە لێداگیرکراوە و مافى خاوەنداریەتى پێشێلکراوە، هەموو ئەوەى ئەو کەسە دەیڵێت بڕو بوختانە و دوورە لەڕاستی”.
ئەوەش خراوەتە روو: “ئەو کەسە کە پێشتر کارپێکەرى مولیدەى ئەو گەرەکە بووە، چەندین جار بەهۆى سەرپێچى و نەدانى کارەبا و بڕینى کارەبا لەسەر هاووڵاتییان و دروستکردنى گرفتی زۆر بۆیان، لەلایەن هاووڵاتییانی ئەوگەڕەکە سەدان سکاڵاى لەسەر تۆمارکراوە و لەلایەن لیژنە و ئەنجوومەنى مولیدە ئەهلیەکانى شارى هەولێر و قائیمقامیەتى ناوەند چەندین جار ئاگادارکراوەتەوە و ئیجرائاتى یاسایی لەگەڵ کراوە و بەڵێنامەى لێوەرگیراوە کە جارێکى تر دووبارەیان نەکاتەوە، بەڵام سوودى نەبووە لەگەڵی و نەک دووبارە و بگرە چەندان بارەى کردۆتەوە و بەهیچ شێوەیەک پابەندى بڕیار و ڕێنمایەکان و دەستهبەرکردنى مافى هاولاتییان نەبووە، ئەوەجگە لەوەى ئەوکەسە خۆى کەسێکى سەرەڕۆ و یاساشکێنە، چەندین جاری دیکە لەلایەن دادگاوە بەبڕیارى دادوەر بەتۆمەتى دیکە دەستگیرکراوە، هەربۆیە لە ئێستادا مولیدەکەى گەڕەکى خانەقا لەلایەن لیژنە و ئەنجومەنى مولیدە ئەهلیەکانى شارى هەولێر بەڕێوە دەبرێت”.
پارێزگای هەولێر ئاماژەشی بەوەداوە: “بۆیە لێرەوە بۆ ڕاى گشتى ڕایدەگەێنین، لەلاى ئێمە 400 ماڵە هەژارى گەڕەکێک لەکەسێکى سەرەڕۆ و یاساشکێن گرنگترە، کە هەمیشە مایەى سەرئێشە و نانەوەى گرفت بووە بۆ هاوڵاتیانى ئەم گەڕەکە و لیژنە و ئەنجومەنى مولیدە ئەهلیەکانى شارى هەولێر”.
روونیشکراوەتەوە: “پێویسته ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیش پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه بکه‌ن و بۆ خستنه ڕووی ڕاستی ئه‌و بابه‌ته بفه‌رموون بڕۆن خه‌ڵکی ئه‌و گه‌ڕه‌که به قسه بێنن، ئینجا ڕاستیه‌کان زێتر ده‌رده‌که‌وون”.
هەروەها لە روونکردنەوەکەدا پارێزگای هەولێر جەختیشیکردووەتەوە: “بۆیه جارێکی‌تریش ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی زه‌مینه خۆشکردن بۆ کار‌و که‌سابه‌تی کاسبکاران، به‌ڵام خه‌ڵک و هاوڵاتیان سه‌نته‌ری کاری ئێمه‌ن و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان له گیرفانی چه‌ند که‌سێک گرنگتره‌و ڕۆژانه‌ش هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ک پێشلکاری مافی هاوڵاتیان بکات سزای یاسایی ده‌ده‌ین”.