لە سلێمانی پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ بە گوژمەی 373 ملیۆن دینار جێبەجێدەكرێت 

بە مەبەستی پەرەپێدانی سیستەمی ئاوەڕۆی شاری سلێمانی، پرۆژەیەكی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆ لە سنووری شەقامی سەرەكیی هەواری شار بۆ گەڕەكی كانی سپیكە جێبەجێدەكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی خەرجكردنی گوژمەی 373 ملیۆن دیناری داوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی فەرمانێكی وەزاری، لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی شارەوانی، بڕیاری خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەی داوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی بۆریی جیاكراوەی 119ی كەڵەكن لە ژێر شەقامی سەرەكیی هەواری شارەوە بۆ گەڕەكی كانی سپیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

ھەواڵی زیاتر