هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

لە یادی پەڕینەوەی بارزانی
نەمر و پێشمەرگەکانی لە
ئاوی ئاراس
چـــوار ڕۆژ لەمەوبەر یادی کۆتایی ڕێپێوانی پڕشـــکۆی بارزانی نەمر و پێشـــمەرگەکانی بوو. ئەو ڕۆژەی شەڕ و بەرخۆدان (نەک تەسلیم بوون) جارێکی تر لە مێژوودا بووەوە پێناسەی کوردان. زۆر لەســـەر کاروانە بەناوبانگەکەی غاندی بەرەو دەریا نووسراوە و بووەتە ســـیناریۆی چەندین فلیم. ئەو ڕابـــەرە مەزنە لە ماوەی 24 ڕۆژدا و بە گروپێکی چەند کەسییەوە توانیی ببێتە پێشەنگی کاروان و ڕاپەرێنێکی ســـەدانهەزار کەســـی و توانیی سەرنجی دنیا بۆ خۆی ڕاکێشـــێ و ئیمپراتۆریەتێکی مەزن بێنێتە لەرزە و بیکاتە سەرەتای کۆتایی ژێردەستەیی. ئەو بەو کارەی تەنیا کڕینی خوێی داگیرکەری ڕەت نەکردەوە، بەڵکو هەمـــوو ڕەفتارێکی داگیرکردن و داگیرکاریی ڕەت کردەوە. ئەمەی غاندی کردی لە ساڵی 19٣0دا بوو. حەڤـــدە ســـاڵ دواتـــر، ڕابـــەری نەتەوەیەکـــی تر هەمـــان کاری ڕووبەڕووبونەوەی هەڵبژارد، ئەو ویستی بە پێوە بمرێت و لە کڕنووشا نەژی، ئەو شـــەڕی هەڵبژارد و (تەسلیم)بوونی ڕەت کردەوە. لەبری بەرینـــی دەریاکان پەنای بۆ بەرزاییی چیـــاکان برد. ئەو ڕابەرە کە سەکردایەتی 500 پێشمەرگەی کرد و بە گژ جەلادەکانیدا چۆوە و لە ماوەی 59 ڕۆژی کاروانەکەیاندا دەیان داستانی بەرگرییان تۆمار کرد بارزانی نەمر بوو. بـــە پێچەوانەی غاندییەوە، کاروانـــی 59 ڕۆژەی بارزانی نەمر و ئەو بەرگری و خۆگرییەی ئەو و هەڤاڵەکانی بەرامبەر سوپای سێ دەوڵەت کردیان، وەک پێویســـت لەســـەری نەنووســـراوە و هەر نەشکراوەتە فلیـــم. ئەمەش زڵمێکی زۆرە لە مێژووی کورد و نەوەکانی دواڕۆژیش دەکرێـــت. هەر ڕۆژێک لەو کاروانە پـــڕ نەهامەتییە ئەوە هەڵدەگرێت بکرێتە کتێب و چەندین لێکۆڵینەوەی لەسەر بنووسرێت. ئێمـــە هیوادارین (پـــرۆژەی دۆکیومێنتاریی شۆڕشـــەکانی بارزان) کـــە لە یـــادی ڕۆژی پەڕینەوەی بارزانی نەمردا لـــە ئاوی ئاراس بە سەرپەرشـــتیی سەرۆک بارزانی ناســـاندن بۆ هەندێک لە کتێبەکانی کرا، ســـەرەتایەک بێت بـــۆ توێژینەوەی زیاتر لەســـەر ئەو کاروانە مێژووییە و لایەنە شارەوەکانی مێژووی نەتەوەکەمان. دەمێکە کاتی ئـــەوە هاتوە چیرۆکی ڕابردوومان لە زاری خۆماەوە ببیســـتین نەک ئەوانەی مێژوومان دەشێوێنن