پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مه‌سرور بارزانی: مامۆستا محەمەد ئەربیللی هونەرمەندێکی دیار و دەنگێکی رەسەنی هەولێر و کوردستان بوو

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی محه‌مه‌د ئه‌ربیللی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، مامۆستا محەمەد ئەربیللی، هونەرمەندێکی دیار و دەنگێکی ڕەسەن و داهێنەری هەولێر و کوردستان بوو.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان محەمەد ئەحمەد ئەربیللی ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم .

مامۆستا محەمەد ئەربیللی، هونەرمەندێکی دیار و دەنگێکی ڕەسەن و داهێنەری هەولێر و کوردستان بوو، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان