رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی و عەلی باباجان هاوڕا بوون کە پرۆسەی ئاشتی دەرفەتێکی گرنگە و پێویستە بقۆزرێتەوە و پشتیوانیی لێ بکرێت

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ديدارێكدا له‌ هەولێر له‌گه‌ڵ عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا و شاندێکی یاوه‌ری، پەیوەندییەکانی تورکیاى لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دوا پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌ى‌ تاوتوێ کرد.

هەردوولا هاوڕا بوون کە پرۆسەی ئاشتی دەرفەتێکی گرنگە و پێویستە بقۆزرێتەوە و پشتیوانیی لێ بکرێت بۆ سەرخستنی، هه‌روه‌ها داکۆکییان کرده‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنى ئاشتى بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکە بەگشتی، گرنگه‌.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ باباجان سوپاس و پێزانينی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه‌ بۆ پشتیوانی و ئەو هاوکارییانەی لەپێناو سەرخستنی پرۆسه‌كه‌دا، پێشکەشی دەکات.

دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تيایدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی گفتوگۆ و ڕێگەچارەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ململانێکان کردەوە.

چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو که‌ کونسوڵی گشتیی تورکیا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو.