بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکرێتەوە.
لە نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران کە واژۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی بۆ ئاسانکاری ڕاییکردنی ئیشوکارەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بڕیارمان دا بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران.
لەمبارەیەوە ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بەوە دا کە بەم بۆنەیە، وێڕای پیرۆزباییمان لە هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بێگومان بە كردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە لە شاری شەهیدان، هەنگاوێک دەبێت بۆ خزمەتكردن بە كەسوكاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران