ته‌ندروستی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك رێنمایی به‌ هاووڵاتییان ده‌دات

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر:

هاوڵاتی خۆشەویست؛

بۆ ئەوەی تووشی سکچوونی توند (کۆلێرا) نەبی پێویسته ئەم خاڵانە پەیڕەو بکەیت:

1. ئەم ماوەیەدا خواردنی دەرەوە، خۆراكی سەردانەپۆشراو بەكار مەهێنە. تا دەتوانیت ژەمی نانخواردنت لە ماڵەوە بێت.

2. پێش نانخواردن و پاش چوونە توالێت، بە ئاو و سابوون بۆ ماوەی 20 چركە دەستەكانت بشۆ.

3. دوور بكەرەوە لە بەكارهێنانی ئاوی بەلووعە، بەڵكو ئاوی ئامادەكراو کولێندراو بەكاربهێنە بۆ خواردنەوە، (ئامادەكردنی خواردن، ددان شووشتن و قاپ شووشتن).

4. تا دەتوانیت لەم كاتەدا خواردنی دەریایی وەك ماسی مەخۆ، ئەو خواردنانەشی لە ماڵەوە ئامادەی دەكەیت وەك گۆشت، بەشێوەیەكی باش بکولێندرێت و بەگەرمی بخورێن.

5. بۆ ماوەیەكی كاتی خۆت لە مەلەوانیكردن لەناو مەلەوانگە و چەمەكان بپارێزە.

6. لە كاتی سكچوون و رشانەوە گیراوەی Rice_based ORS بەكار بهێنە، هەر كیسێك بخەرە ناو لیترێك ئاوی كوڵێندراو و لەدوای هەموو سكچوونێك، پەرداخێكی لێ بخۆرەوە تا قەرەبووی ئەو كانزا و ڤیتامینانەت بۆ بكاتەوە كە لێت رۆیشتووە.

7. ئەگەر گیراوەی ORS بەردەست نەبوو، دەتوانیت نیو كەوچكی چا (خوێ) لەگەڵ شەش كەوچكی چا (شەكر) بخەیتە ناو لیترێك ئاوی كوڵێندراو و گیراوەیەكی لێ دروست بكەیت. لە پاش هەر سكچوون و رشانەوەیەك پەرداخێكی لێ بخۆرەوە.

8. ئەگەر سكچوون و رشانەوەكەت لە رادەبەر بوو، بەجۆرێك توانای خواردن و خواردنەوەت نەما و تەواو شەكەت بوویت، باشترە لە ماوەی (24) كاتژمێردا سەردانی نزیکترین دەزگای تەندروستی بكەیش، بۆ بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین لەگەڵ پزیشكی تایبەتمەند.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر

19/6/2022

ھەواڵی زیاتر