له راگهیهندراوێكدا وهزارهتی تهندروستیی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی سكچوونی توند زیادیكردووە و ئاماژهی بهوه دا، بەپێی ستانداردی پەتازانی رێژەی پشكنین بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەكانی كۆلێرا ئەنجامدراوە و وهك دووپاتیشیكردهوه، ژمارەیەك حاڵهتی تووشبوون به نهخۆشی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان، لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون.
دهقی راگهیهندراوی وهزارهتی تهندروستی:
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و سروشتی نەخۆشیەكانی سكچوون و دوابەدوای چالاككردنەوەی بەرنامەی پەتازانی و دۆزینەوەی حاڵەتەكان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكانی سكچوونی توند لەلایەن دامودەزگاكانی تەندروستی لە شوێنە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان بەپێی بەرنامە و پلانی دارێژڕاو.
بۆ بەرچاوڕوونی هاوڵاتیان رایدەگەیەنین كە ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی سكچوونی توند زیادیكردووە و تیمەكانی پەتازانی بەپێی ستانداردی پەتازانی رێژەی پشكنین بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەكانی كۆلێرا ئەنجامدراوە، بەمەش ژمارەیەك لە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون دوای پشتڕاستكردنەوەی تاقیگەیی، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكاری زیاتر و توندتری لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی كشتوكاڵ و شارەوانی و ناوخۆ و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان گرتۆتەبەر، بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان لە بواری خۆپارێزی و چارەسەری و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی.
داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین پابەندی رێنماییەكانی پاكوخاوێنی كەسی و دڵنیابوونەوە لە ئاوی پاكی خواردنەوە و خۆراك بن و لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانی سكچوون بەزووترین كات پەیوەندی بە دەزگاكانی تەندروستییهوه بكەن، لەپێناو رێگریكردن لە ئاڵۆزکانیەكان و سەلامەتیان.
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
19ی حوزەیران 2022