حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه بڕیاریدا 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌تان و كرێچیان دابه‌ش بكات، له دوێنێوه لینكی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی سوودمه‌ندبوون له‌و یه‌كانه كارا كرا و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی پێشكه‌شكردنی داواكارین.
شه‌هلا عه‌بدوڵڵا، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند، ئه‌و خێزانانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتن، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ین ئایكۆنی تایبه‌تیان بۆ دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین سوودمه‌ند بۆ ئه‌و یه‌كانه هه‌بێت.
