ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشەم نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكی باڵیۆزی تازەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له خاتوو ڕۆمانۆوسكى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سياسيى عيراق و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له وڵات و تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه، خسته ڕوو.
هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئه‌مه‌ريكيدا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن و هاريكار بن بۆ دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و دابينكردنى ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئه‌منى له وڵات.
گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چۆنيهتيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه ڕۆبێرت پاڵادينۆ كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.