گرووپێكی كۆمەڵە كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانی قەتەر، بەمەبەستی بەشداریكردن لە پڕۆژەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر، سەردانی وەزارەتی كارەبایان كرد و داوای وەبەرهێنانیان كرد.
باشتربوونی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قەتەر و باشبوونی ئابووری هەرێمی كوردستان، وایكردووە كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە بگەنە هەرێمی كوردستان و داوای وەبەرهێنان بكەن.
ئەمڕۆ گرووپێكی كۆمەڵە كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانی قەتەر، بەمەبەستی بەشداریكردن لە پڕۆژەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر، سەردانی وەزارەتی كارەبایان كرد و داوای وەبەرهێنانیان كرد.
ئەو گرووپە لە وەزارەتی كارەبا، بە خستنەڕووی پڕۆژە بەرهەمهێنەرەكانی كارەبا بە وزەی خۆریان هەبوو، وەزارەتی كارەباش ئامادەیی بۆ زەمینەسازی بۆ كۆمپانیاكانی قەتەر دەربڕی.
سەماح ئەلئەسمەر بەرپرسی بەشی گرووپەكە، خواستی كۆمپانیاكانی قەتەری بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژەكانی كارەبای هەرێم خستەڕوو.