گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە هاووڵاتییان دەکاتەوە کە لە ماوەی 72 کاتژمێر کێشەی بەنزین چارەسەر دەکرێت.
جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، بۆ مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی بەنزین کە گرانبوونی نرخەکەی بەهۆی ئەوەی لەسەر ئاستی جیهانی و پابەند نەبوونی حکوومەتی عێراق بە ناردنی بەنزین دروستبووە، حکوومەتی هەرێم لە ڕێگەی پاڵپشتی دارایی بۆ نرخی بەنزین بە زووترین کات چارەسەری کێشەی بەنزین دەکات.
ڕاشیگەیاند: حکوومەتی هەرێم هەموو ڕێکارێک بۆ بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆو خستنەڕووی بەنزینێكی زیاتر لەبازاڕەكان دەگرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەش دا کە پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەكات و بەشێكی زۆری ڕسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و كارئاسانی پێشكەش بە هەموو كۆمپانیاكان دەكات بۆ هێنانی بەنزین بە مەرجێک كاریگەریی لەسەر كوالێتی بەنزین و تەندروستی هاووڵاتییان نەبێت و لەگەڵ ڕێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت.
گوتەبێژی حکوومەت جەختیشی کردەوە کە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە بەزووترین کات، لە ماوەی 72 کاتژمێر کێشەی بەنزین چارەسەر دەکرێت