شارێکی هۆڵەندی لە ڕیزبەندی باشترین شارەکانی ئەوروپایە لە ڕووی تام و چێزی خواردنەوە

عەبدولقەهار هەولێری/ هۆڵەندا

پێگەی نێودەوڵەتی گەشتیاری TravelMag لیستێکی لە ٢٠ شوێن بۆ خواردنی سەر شەقامەکان لە ئەوروپا کۆکردۆتەوە، تیشکی خستۆتە سەر گرنگی ئەم خواردنە کەمانەی بە تام لە لەکاتی ڕۆشتندا بۆ تامکردن لە کولتوور و خواردنە ناوخۆییەکان.

ڕیزبەندییەکە گرنگی بە شارە بچووکەکانی ئەوروپا دەدات کە ژمارەی دانیشتووانیان کەمترە لە یەک ملیۆن کەس، تیشک دەخاتە سەر ئەو شوێنانەی کە ڕەنگە چاوپۆشییان لێ کرابێت لە بەرژەوەندی شوێنە گەورە و بەناوبانگەکانی وەک بەرلین یان ئەمستردام.

هەروەها هەر شارێک لە ڕیزبەندییەکەدا پێویست بوو “دیمەنێکی جیاواز و تایبەت بەخۆی هەبێت بۆ خواردنی سەر شەقامەکان، کە خواردنە خۆش و خواردنەکانی ئەو شوێنە پیشان بدات، جا چ ڕێچکەی ساندویچی ناوخۆیی کۆن بێت یان خواردنی جۆراوجۆری نەتەوەیی لە کۆمەڵگە فرە کولتورییەکانەوە”.

ھەواڵی زیاتر