گووگڵ كار بۆ زیادكردنی زمانی كوردی دەكات لەسەر تویتەر و یوتوب

دامەزرێنەری كۆمەڵەی ” گووگڵ كراودسۆرس” لە عێراق و هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە كە لە ماوەیەكی نزیكدا گۆگڵ زمانی كوردی لەسەر تویتەر و یوتوب دەكات

بۆكان جاف دامەزرێنەری كۆمەڵەی ” گووگڵ كراودسۆرس لە لێدوانێكیدا بە (هەولێر)ی گوت: كۆمپانیای گووگڵ خەریکە كار لەسەر زیادكردنی زمانی كوردی شێوەزاری سۆرانی دەكات بۆ:
چالاكردنی زمانی كوردی شێوەزاری سۆرانی بۆ ئەوەی تویتەكانی “جریوەكانی” تویتەر وەربگرێت.
پەیوەستكردنی زمانی كوردی شێوەزاری سۆرانی بۆ یوتوب
زیادكردنی زمانی كوردی شێوەزاری سۆرانی بۆ “گووگڵ لێنز “
پەیوەستكردنی زمانی كوردی شێوەزاری سۆرانی بۆ جیمێڵ
چالاككردنی بەشی “دۆكیۆمێنت” بۆ وەرگێڕی گووگڵ؛
بۆكان دەشڵێت ئەمانە هەموو باس كراوە لەگەڵ كۆمپانیای گووگڵ و پەیمانیان داوە كە كاری لەسەر بكەن،
بۆكان داوا لە دایكان و باوكانیش دەگانی كە هانی منداڵەكان بدەن كە گرنگی بە زمانی كوردی بدەن لەم بارەیەوە دەڵێت: ۆژێك دێت منداڵەكانمان بڕۆن لە وەرگێڕی گووگڵ خۆیان فێری زمانی كوردی بكەن! كێشەی كۆمەڵگەی ئێمە ئەوەیە زۆربەی دایك و باوكان هەوڵ دەدەن منداڵەكانیان فێری زمانی ئینگلیزی بكەن، بەڵام كە گەورە بوون هیچ لە ڕێزمانی كوردی نازانن و ئەمەش گەورەترین زیان بەر منداڵەكانیان دەكەوێت چونكە ناتوانن وەرگێڕانێكی باش بكەن،چونكە ڕێزمانی كوردیان تەواو نییە. هەر لە ئێستاوە بە ئینگلیزی ناوی ئاژەڵەكان دەڵێن، لەبەرامبەردا كوردیەكەی نازانن. تكایە بۆ گەورەكانیش فێربوونی زمان بۆ خزمەتە نەك بۆ خۆدەرخستن. زمان گرنگە بەڵام گرنگتر ئەوەیە ڕێزمانی كوردی زۆر باش بزانیت

ھەواڵی زیاتر