باره‌گای ئاسایشی ئێزیدخانی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ بۆردومانكرا 

دژه‌ تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند: له‌ شنگال فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی پەکەکەیان بۆردومانکرد و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی پەکەکەیان لە ناحیەی سنوونێ لە قەزای شنگال بۆردومانکرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بۆردومانەکە زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر