لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، سێزدە پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێدەكرێن.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ١٥/٦/٢٠٢٢، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، “له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دهۆك ١٣ پرۆژه‌ی هه‌مه‌جۆر جێبه‌جێده‌كرێن، كە پرۆژەكان بوارەكانی قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و دروستكردنی باخچە و پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی دەگرنەوە”.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بە مەبەستی جێبەجێكردنی كارەكانی پرۆژەكان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانیی دهۆك، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر ٢٩٥ ملیۆن دینار.
ئاشكراشی كردووه، پرۆژەكان بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ و بەپێی ڕیزبەندی پلانی پرۆژەكانی شارەوانیی دهۆك لە سەنتەری شارەكەدا جێبەجێدەكرێن.