پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیاز و پڕۆژەیاسایەک دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15/6/2022، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم ئەنجام دەدات.
بهرنامهی كاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوەیە دەبێت:
-خوێندنهوهی دووهم بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، بهپێی حوكمی ماددهكانی (87، 88، 89، 97) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان:
پێشنیازەیاسای (بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی2012).
پڕۆژەیاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
پڕۆژەیاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).