وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتیی ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار له تایبه‌تمه‌ندی و بواره جیاوازه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت، بۆ خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی بكالۆریۆس و ئاماده‌یی.
له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی چه‌ندان هه‌لی دامه‌زراندنی راگه‌یاند، كه بریتییه له ده‌مه‌زراندن بۆ خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی( بكالۆریۆس) له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی (كارگێری- ژمێریاری – یاسایی – تەكنەلۆجیای زانیاری)و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌كانی (ئاماده‌یی) بۆ پیشه‌ی كارگوزار له هه‌ردوو ره‌گه‌زی (نێر و مێ)، هه‌روه‌ها خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ( ئاماده‌یی) بۆ پیشه‌ی (پاسه‌وان) ته‌نها له ره‌گه‌زی (نێر).
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه ئه‌م هه‌لی كارانه بۆ بەڕێوەبەرایەتی دەستبەری كۆمەلایەتی لە پارێزگای هەڵەبجە یه، سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 35) ساڵ و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بێت.
تێبینی / پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (1) هەفتە لە رێكەوتی 15/6/2022 تا رێكەوتی 22/6/2022.