باوە‌ڕت نە‌ێ بكە‌رە‌وە‌ و بە‌ردە‌وابە‌

عومەر چنگیانی

یەکەم گوتاری هەینی مانگی شەوالی١٤٤٣ کە کردییە پێنجی مانگەکە بەرانبەر بە شەشی ئایاری ٢٠٢٢کە بە زمانی عەرەبی لە بۆردی باڵای ئامادەکردنی گوتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، جەنابی مامۆستا مەلا عیمادەدین نووسیبووی و مامۆستا مەلا جەعفەر گوانی کورداندبووی بە زاراوەی سۆرانی و منیش کردمە توێشووی ١٥٤هەمین گوتاری جومعانەم لەسەر دوانگەی مزگەوتی خەدیجە کوبرا، لە گوڵخەرمانی ئەمجارەماندا پوختەیەکی دەخەمە بەردیدی ئێوەی بەڕێز، کە وەگێڕانی دەقەکان و گۆڕینی زمانەکەی لە گوتارەوە بۆ وتارو نووسین کاری منە.
پێشدەستی: لە سەد و دوانزەهەمین ئایەتی سورەتی هود دا خوای
گەورە ڕووی گوتاری لە دوا پەیامگەیێنی خۆی محەمەد – دروود و سڵاوی خوای لەسەربێت – و شوێنکەوتوانی دەکا و دەفەرمێت: (وەک فەرمانت پێکراوە بەردەوامبە لەگرتنە بەری ڕێگای ڕاستی هەمان چەشنە ئەوانەیش کە لەگەڵ تۆدان و بۆلای خوا گەڕاونەتەوە و تەوبەیان کردووە سنووری میانڕەویتی نەبەزێنن و لەوە بەئاگابن کە خوای باڵادەست لەسەر ئاکار و کردەوەکانتان بە ئاگایە و هەمووشتیک دەبینیت). ڕوونتر بیڵێین: ئیمانت بە خوای گەورە نوێبکەوە، بە دڵ و زوبانت یادی بکەوە، هەموو ماناکانی ئیمان لە زەین وهۆشت کۆبکەوە، پاشان بەردەوام بە و لەسەر باوەڕە ڕاستەکەت خۆڕاگر بە، ئەو تاعەت و خواپەرستییانە بکە، کە جێگای ڕەزامەندی خوای گەورەن، بە گوێرەی توانا فەرمانەکانی خوا جێبەجێ بکە، خۆت لە تەواوی نەهی و قەدەغکراوەکانی بپارێزە، جا هەر چۆنێك بن، لە هەر شوێنێك بن، لە هەموو کات و ساتێکدا، نەك لە مانگێك و لە مانگێك نا، بەڵکو تا گیان لە لاشەت جیادەبێتەوە.
ئیستیقامەت بەردەوامبوون: واتە: گرتنەبەری ڕێگای ڕاست، کە ئایینی ڕاستی (ئیسلام)ە بەبێ هیچ لاکردنەوەیەك بۆ لای ڕاست و چەوت، ئەمەش لە ڕاستیدا هێنانەدی ئەو بەندایەتییەیە، کە مرۆڤ و جنۆکەی بۆ دروستکراون، ئەمە بەڵگەیە لەسەر تەواوێتی باوەڕو جوانی و باشی ئیسلام، ئەمە خواستە گەورەکەی مرۆڤی مسوڵمانە تەوەری یەکەم: هۆکارەکانی بەردەوامبوون: بەردەوامبوون هۆکاری
زۆری هەیە، کە هەندێکیان باس دەکەین:
١- دڵسۆزی و ئیخلاس بۆ خوا، پشت پێ بەستن، داواکردنی هیدایەت و خۆڕاگری لە خوا، ئەمە یەکێك بووە لە دۆعاکانی پێغەمبەر دروود و سڵاوی خوای لەسەر بێت.
٢- چاوکردن لە پێغەمبەر – دروود و سڵاوی خوای لەسەر بێت

  • لە ئیمان و چۆنیەتی کاری باش و ڕێبازەکەی، بەبێ زیادەڕەوی و کێماسیکردن.
    ٣- ئارامگرتن و پەلەنەکردن و پێچینەوە لە نەفس. ٤- دانیشتن لە کۆڕی زانایان و چاکەکاراندا.
    تەوەری دووەم: بەرهەمەکانی بەردەوامبوون لەسەر ئایینی ڕاستەقینە: ١- خۆشەویستی خوا بۆ مسوڵمانی بەردەوام و خۆڕاگر، بە هەمان
    شێوە وەدەستهێنانی خۆشەویستی و پێزانینی خەڵك، کە دەبێتە جێگای متمانەی خەڵك لە دنیادا.
    ٢- کەسی خۆڕاگر دەگاتە کەرامات و چەندان پلەی بەرز لە دنیا و ئاخیرەتدا.
    ٣- ئاسوودەبوونی دڵ بە بەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ خوای گەورە، بەمەش پارێزراو دەبێت لەوەی تووشی گوناه و سەرپێچییە لەناوبەرەکان ببیت.
    ٤-لە کاتی سەرەمەرگدا فریشتەی خوا دادەبەزنە سەره و مژدەی خۆشی پێ دەدەن.
    ٥- لە دواڕۆژیشدا کەسی خۆڕاگر و بەردەوام دەگاتە ڕەزامەندی و بەهەشتی خوای گەورە، کە هەرچی دڵ حەزی لێ بکات و چاو چێژی لی ببینێ تێیدا هەیە.
ھەواڵی زیاتر