بە‌ كورتی بە‌ كوردی

ھۆشیار سیوەیلی
خاتوو پلاسخارتیش ڕای وابوو!

لـــە هەردوو کۆبوونەوەکەی ڕۆژانی 5/26 و 6/9 ی نێوان پارتەکانی سیاسی کوردســـتان کە یەکەمیان بە سەرپەرشتی خاتوو پلاسخارت بـــوو لە ئۆفیســـی ســـەرەکی نەتـــەوە یەکگرتوەکان لـــە هەولیر و دوەمیان بە سەرپەرشـــتی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو لە سەرۆکایەتی هەرێم و خاتوونی ناوبراویش ئامادەبوو، پلاسخارت جگە لەوەی جەختی لەســـەر گرنگیی یەکێتـــی و تەبایی نێوان لایەنەکان کردەوە، زۆر پێداگیری لەســـەر بەهێزکردنی دەزگاکانی هەرێم کرد و گوتیان کە ئەگەر ئەو دەزگایانەش کەموکووڕییان هەبێت پێویســـتە هەوڵبدرێت بەهێزبکرێن و پەرەو گەشەیان پێبدرێت. هەر لەسەر ئەم بنەمایەش بوو شـــاندی پارتی لە کۆبوونەوەی یەکەمدا پێشـــنیازی کـــرد کە کۆبوونەوەی دواتر لە ســـەرۆکایەتی هەرێم بکرێت و هەموو
لایەنەکان ڕازیبوون. ئەم ئامۆژگارییە دۆســـتانەیەی نوێنەری تایبەتی ســـکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دوای ئەوە هات کە هەندێک لایەن پێشـــنیازیان کرد کە بـــۆ هەڵبژاردنی داهاتوو تۆمـــاری دەنگدەرانی عێراق بەکار بهێنرێت و کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکە بکات. بەڵی ئێمە پێویســـتمان بە یەکێتی و تەباییە، بەڵام پێویســـتە ئەو یەکێتی و تەباییە لەســـەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەزگا شـــەرعییەکانی حوکمڕانی خۆمـــان و بەهێزکردنیـــان دابمەزرێـــت. گرنگترینی ئەو دەزگایەنە هەرســـێ کۆلەکەکەی دەوڵەت و حوکمڕانین کە بریتین لە دەســـەڵاتەکانی یاســـادانان و جێبەجێکردن و دادوەری. بەڵی دەزگا جیاوازەکانـــی ئەم دەســـەڵاتە جیاوازانە، کە تەواوکـــەری یەکترن، کەموکوڕییان هەیە، بەڵام ڕێگای ڕاســـت پشتگوێخســـتن و پەنابردن نییە بـــۆ ئەڵتێرنەتیڤـــی دەرەوە، بەڵکو نەهێشـــتنی لاوازییەکان و بەهێزکردنیانە. پەیوەندییەکانی دەرەوەی هیچ دەوڵەتێک یان حیزبێک ناتوانێت کارا و کارامـــە بێت گەرحوکمڕانیی نێوخۆ پاڵپشـــت و پشـــتگیر نەبێت. کار و چالاکییەکانی کاربەدەســـتانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و پیشـــاندانی هەرێـــم وەک قەوارەیەکی دیموکراســـی و خەمخۆری مافی مـــرۆڤ زۆر کاریگەر نابن گەر لە نـــاوەوە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا و بەشـــێوەیەکی پاک و شـــەفاف نەکرێت. هەزاران جار باسی یاســـا ســـەروەری بکەین لە هەرێم کەس گوێی بۆ ناگرێت گەر بزانن کاربەدەستێکی دیاری سلێمانی لەبری لە دادگایەکی سلێمانی سکالا تۆمـــار بکات، دەچێتە دادگای کەرخی بەغدا و لای وایە یاســـا لەوێ
سەروەرترە

ھەواڵی زیاتر