بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) بەهاوکاری پۆلیسی فریاکەوتن باندێکیان دەستگیرکرد کە لەناو بازاڕی قەڵادزێ لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکی 3 تەگەری بە بەکارهێنانی کاری یانسیب و فێڵكردن له خه‌ڵك کاڵای ئەلکترۆنیان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغ كردۆته‌وه كه پێكهاتوون له 3 كه‌س.
دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ركه‌وتووه: له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی نزیكه‌ی 1000 كارتی یانسیب بۆ ساخکردنەوەی کاڵای ئه‌لكترۆنی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بانگەشەی ئەوەیان کردووە ئەو کاڵایانەی نرخه‌كه‌ی تا 35,000 هه‌زار دینار ده‌ڕوات نیشانی خەڵکیان داوە وەک سەرنج ڕاکێشان بۆ کڕیاران دەردەچێت، بەڵام هیچ کام لە کاڵا بەنرخەکان لەنێو بلیتەکان نەنووسراون. کە هەر بلیتێکیان تەنها بە 1000 دینار فرۆشتووە، ئەوەش هەبووە ئه‌گه‌ر کڕیارێک كارتێكی هه‌ڵبژاردبێ و چانسی هەبوبێ ئامێرێکی بۆ دەرچووبێت نرخەکەی زۆر کەمتر بووە لە قیمەتی بلیتەکە.
ئەوەش بۆ لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە هەستاون بە دانانی جۆری ئەو کاڵایە لە ناو بلیتەکاندا کە نرخیان زۆر کەمترە و خۆیان تەنها به 100 دینار بۆ 200 دینار كڕیویانه وە کەمترین هەلیش بۆ کڕیاران بەو نرخە کەمە دانراوە.
هه‌ر له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ بانده‌كه ده‌ركه‌وتووه خه‌ڵكێكی زۆر بیتاقهكهیان بە 1000 دیناری عێراقی کڕیوە، به‌ڵام بۆ زۆرترین کڕیار کاڵا کەم نرخەکان ده‌رچووه، لەکاتێکیشدا کاڵا زۆر بەنرخەکان هەرگیز لەناو بلیتەکاندا نەبوون وە بۆ کەسیش دەرنەچووە.
سەرجەم تۆمەتباران کە دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینن به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و به مادده‌ی 456 له یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراون. دانیان ناوە بە تاوانەکەیان کە جگە لە شاری قەڵادزێ، پێشتر لە شوێنە جیاجیاکانی تری هەرێمی کوردستانیش ئەو جۆرە تاوانەی فێڵکردنەیان ئەنجامداوە.
ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی جۆری (پیك اب/ مازدا) و (ماتۆڕسكیلی/ 3 ته‌گه‌ری) و 530000 دیناری عێراقی لەگەڵ نزیكه‌ی 1000 بلیتی یانسیب کە لە ڕووداوی فێڵکردنەکە بەکارهاتوون. لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین
ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان