سەرۆكی ئەمریكا سەردانی سعوودیە دەكات

بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا  ئاشكرایكرد كە جۆ بایدن لە 13 تا 16ی تەمموز سەردانی ئیسرائیل و فەلەستین و سعوودیە دەكات.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەسیوشەیتدپرێس، بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاندووە كە جۆ بایدن ،سەرۆكی ئەمریكا لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا گەشت دەكات بۆ ئیسرائیل و فەلەستین و سعوودیە، ئەمەش لە یەكەم سەردانەكەیدا بۆ ناوچەكە دوای هاتنی بۆ كۆشكی سپی.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشكرد، سەردانەكەی بایدن لە 13 تا 16ی تەممووز بەڕێوە دەچێت.

ھەواڵی زیاتر