بۆ بەرەنگاربوونەوەی جگەرەكێشان،کوردستان ئامادەكاری دەکات بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسایەك

بۆ یەكەمین جار گفتوگۆیەكی كراوە دەربارەی یاسای بەرەنگاربونەوەی جگەرەكێشان لە دیوانی دەستە بەڕێوە چوو.

لە هۆڵی دیوانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ كوردستان گفتوگۆیەكی كراوە دەربارەی یاسای ژمارە 31 ی 2007 یاسای بەرەنگاربونەوەی جگەرەكێشان بەڕێوە چوو، لەو گفتۆگۆیە تیشكی خستە سەر چەند نمونەیەك لەیاسای هەندێ وڵات بۆ بەرەنگاربونەوەی جگەرەو ئەزمونی ئەو وڵاتانەی باس كرد كە توانیویانە سەركەوتوو بن لە بەرەنگاربونەوەی جگەرە كێشان.
چالاكیەكە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی جگەرە كێشان سازكرابوو. هەریەك لە قسەكەران ڕاوسەرنجی خۆیان لەسەر یاساكە خستە ڕوو؛ ئینجا تیشكیان خستە سەر زیان و ئاكامە خراپەكانی جگەرەكێشان و هەوڵەكان بۆهۆشیار كردنەوەی هاووڵاتیان.

ھەواڵی زیاتر