دوو كه‌س به‌ تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر لە سۆران ده‌ستگیرکران

بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سۆران، دوو تۆمه‌تباری ماده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركرد و بڕی 16 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری (كریستاڵ) و 56 گرام (هیرۆین)یش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14/6/2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، “دوای بەدوادا چوون و چاودێریەکی وورد لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی ( ٥٦ ) پەنجا و شەش گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری هێرۆین کە ئامادەکرابوو بۆفرۆشتن لەگەڵ بڕی ( ۱٦ ) شازدە گرام کریستاڵ لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.

ھەواڵی زیاتر