غەریبیی

کەسێک وەک لە نیشتمان دابڕابێ و
لە خەونی دیتنەوەیدا عاسێ ببێ
غەریبی بینینت ئەکا
کەسێک وەک ئەوەی تێنووبوون
هیلاکی کردبێت
بە دوای تۆی سەرابدا
غار ئەدات و ئەکەوێت
کەسێک وەک لە خەوندا
تۆی بینیبێت
هەموو ڕۆژێ بۆ بینینت
بەدوای تۆدا ئەگەڕێت
کەسێک ئەیەوێ پڕبوونت لەخۆیدا
خاڵی کاتەوە
کەچی هەموو گەردوون
پڕ پڕ ئەکەی لەخۆت
وای لەتۆ، کە نیشتمانت
لێکردووە بە غەریب
تۆی حەقیقەتیش بە خەیاڵ
وای لەتۆ، کە پڕت کردووه لە چاوەڕوانی
وای لەو کەسە، کە دووریت نزیکتری ئەکاتەوە لەخۆی.

ھەواڵی زیاتر