ئه‌وین

بۆ مه‌یلی ڕوانینی جارانت نه‌ماوه‌
وا ته‌مه‌ن رۆژبه‌ڕۆژ سه‌رده‌كا
گه‌رمایی روانینت
ئۆخژنێك ده‌خاته‌ ناخمه‌وه‌
وه‌ك رێژنه‌بارانێك
داكاته‌ سه‌رگوڵه‌ ژاكاوێك
په‌پووله‌ی خه‌ندێكت
گوڵزاری روانینم پڕده‌كات
له‌ ئه‌وین.
كێ ده‌ڵێ
یه‌ك نیگای ئه‌و چاوه‌ مه‌ستانه‌ت
نابێته‌ هه‌وێنی
داستانی عه‌شقێكی
هاوشێوه‌ی مه‌م و زین؟

ھەواڵی زیاتر