رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
لیڤاندۆڤسكی یه‌كلای كرده‌وه
یاریزانی پۆڵه‌ندی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، ململانێی نێوان به‌رشلۆنه و پاریس سان جێرمانی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی خۆی یه‌كلا كرده‌وه، كه پێشتر بڕیاری جێهێشتنی یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی دابوو.
بۆندی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی له هاوینی 2023 كۆتایی پێ دێ، به‌ڵام پێش چه‌ند رۆژێك رۆییشتنی خۆی له یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
لیڤاندۆڤسكی زیاتر له جارێك خواست و ئاره‌زووی خۆی بۆ رۆییشتن له یانه باڤارییه‌كه ده‌ربڕیوه، به‌شێكی زۆری ڕاپۆرته‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و یاریزانه بۆندی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه هه‌یه، به‌ڵام به‌م دواییه پاریس سان جێرمانیش هاته نێو باس و كێبه‌ركێكه‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگه‌یاند، كه نوێنه‌رانی لیڤاندۆڤسكی، دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، پلان و به‌رنامه‌ی لیڤا، دوای هاتنی پاریس سان جێرمان بۆ نێو كێبه‌ركێكه و هه‌وڵی ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه، نه‌گۆڕاوه و وه‌كوو خۆی ماوه.
نوێنه‌رانی ئه‌و یاریزانه رایانگه‌یاندووه، كه هه‌ڵوێست و بۆچوونی ئه‌و جێگیر و نه‌گۆڕه و ته‌نیا ده‌یه‌وێ وه‌رزی دادێ له ریزه‌كانی به‌رشلۆنه‌دا بێ.
ئاشكراش كراوه، كه بریكاری لیڤاندۆڤسكی، په‌یوه‌ندیی به خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه كردووه، ئه‌وه‌ش دوای گوێبیستبوونی قسه‌كانی خافیێر تیباس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی لا لیگا، كه گوتبووی به‌رشلۆنه ناتوانێ بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌دا واژۆ بكا.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی مۆندۆ باسی له‌وه كردووه، كه لێكدانه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه، بریكاری لیڤاندۆڤسكیی هێناوه‌ته بڕوا، كه بۆنده‌كه شكست ناخوات.
وا باس كراوه، بۆندی لیڤا له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه بۆ سێ وه‌رزه، بۆ هه‌ر ساڵێك یاریكردنیش بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێ.
دواجار مانچسته‌ر سیتی بۆندی هالاندی یه‌كلا كرده‌وه
پاڵه‌وانی خولی ئینگلیزی، دواجار له كێبه‌ركێی ده‌ستخستنی هالاندا بردییه‌وه و بۆندێكی ماوه 5 ساڵی له‌گه‌ڵدا به‌ست.
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی ئینگلیزی، به فه‌رمی رایگه‌یاند، كه بۆندی له‌گه‌ڵ یاریزانی نه‌رویژی یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆند ئیرلینگ هالانددا به به‌های 60 ملیۆن یۆرۆ واژۆ كرد.
هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ریاڵ مه‌ردید، به‌رشلۆنه، بایرن میونشن له نێو كێبه‌ركێی ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه‌دا 21 ساڵانه‌دا بوون، به‌ڵام مانچسته‌ر سیتی به‌ڕه‌ی له‌ژێر پێی هه‌موویان ده‌رهێنا و توانی بیباته ریزه‌كانیه‌وه.
ئه‌و یاریزانه خۆشحاڵه به كاركردن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ر.
هالاند ده‌لێ: ئه‌م ڕۆژه بۆ من و ماڵباته‌كه‌م جێی شانازییه، به‌رده‌وام سه‌یری مانچسته‌ر سیتیم ده‌كرد و ئاست و یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزانه‌ی كۆتاییانم پێم خۆش بوو.
گوتیشی: چه‌ندان یاریزانی گه‌وره و گرنگ له‌م تیمه‌ن، گواردیۆلا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین راهێنه‌ره‌كانی جیهان لێره‌یه، بۆیه پێم وایه له شوێنێكی گونجاوم بۆ به‌دیهێنانی ئاوات و خواسته‌كانم.
وتیشی: ده‌مه‌وێ لێره گۆڵ بكه‌م و ناسناوه‌كان ببه‌مه‌مه‌وه و باشتریش بم، متمانه‌م به‌خۆمه لێره ده‌توانم ئه‌و كاره بكه‌م، بۆیه گواستنه‌وه و هاتنم بۆ ئه‌م یانه‌یه، نایاب و ناوازه‌یه.
له‌و كاته‌وه‌ی سێرجیۆ ئه‌گوێڕۆ ریزه‌كانی مانچسته‌ر سیتیی جێ هێشتبوو، تیمه‌كه‌ی گواردیۆلا هه‌وڵی ده‌دا هێرشبه‌رێك بباته ریزه‌كانییه‌وه، له ده‌ستخستنی هاری كینی یاریزانی تۆتنهام شكستی خوارد، بۆیه په‌نای بۆ ئیرلینگ هالاند برد.
هالاند به یاریزانێكی گونجاو داده‌نرێ بۆ مانچسته‌ر سیتی، به تایبه‌ت كه له 88 یاریی بۆ یانه‌ی دۆرتمۆند، 85 گۆڵی كردووه.
ساڵانێك بوو مان سیتی چاودێریی هالاندی ده‌كرد، له‌و كاته‌وه‌ی له یانه‌ی مۆڵدی نه‌رویجی بوو.
چیكی پیگرستین، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆپی پێی مان سیتی، وتی: هالاند ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئێمه له هێرشبه‌رێكمان ده‌وێ، باوه‌ڕمان وایه كه له‌م یانه‌یه سه‌رده‌كه‌وێ و له‌گه‌ڵ شێوازه‌كه‌ی خۆی ده‌گونجێنێ.
وتیشێ: ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌نی 21 ساڵانه و ساڵانێكی زۆری له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌تری تۆپی پێ و گه‌یشتن به خه‌ڵاته جیهانییه‌كان.