ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، سەردانی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراو موحسین دزەیی کرد.
سەرۆکی حکومەت لە دۆخی تەندروستی موحسین دزەیی پرسی و هیوای ساغی و سەلامەتی بۆ خواست.