لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ئاسانکاری و ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانی ھاووڵاتیان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ، بۆ زیاتر گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ ،بە فەرمانی مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوكاڵ لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ و ڕاپەرین، لەسەر میلاکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکرێنەوە.