وەزارەتی پێشمەرگە له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (13ی حوزه‌یرانی 2022) به ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان ئاڵوگۆڕكرا و فەریق روکن عیسا عەزیز پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: به ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و د. نه‌جات عه‌لی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 و شێخ سیهاد بارزانی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك و لیوا روكن مه‌ریوان محه‌مه‌د ئه‌مین، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی دوو، لیوا تاریق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم لیوا روكن حماده فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور له‌هه‌رێم و ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌راتیه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مه‌راسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕەسمەکەدا، کە فەریق روکن عیسا عەزیز لە جێگای فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌مال محه‌مه‌د دەست به‌كاربوو، وه‌زیری پێشمه‌رگه گۆڕانكارییەکه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك بنەمایەکی گرنگی چاکسازی سه‌ربازی ناساند و سوپاسی رۆڵی فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌مال محه‌مه‌د و فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌بار یاوه‌ری کرد، کە ماوەیەکە له پۆستەکانیاندا خزمەتی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە، دڵسۆزانەو لەخۆ بوردووانە كاره‌كانیان رایی کردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ فه‌ریق روكن عیسا عەزیزی ده‌خوازین له راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا، ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ پشتگیری و پشتیوانی کردنی سەرۆکی ئەرکانی نوێ، داوای له هه‌موو فه‌رمانده‌كانیش كرد، پشتگیری و هاوكاری ته‌واوی هه‌ردوو پۆستی نوێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان و ئه‌مینداریه‌تی گشتی بن.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه و بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دیاری‌یان پێشكه‌شی فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌مال محه‌مه‌د كرد، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ خزمه‌ت و ماندوبوونه‌كانی، كه له رابردوو پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كردوه.