بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (خانکێ) لە سنوری پارێزگای دھۆک کرا بە ناحیە

لە درێژەی ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بە ناحیەکردن و قەزاکردنی شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو کارئاسانی بۆ کاروباری ھاووڵاتیان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، (خانکێ) سەر بە قەزای سێمێل لە سنوری پارێزگای دھۆک کرا بە ناحیە، لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەکەوە ڕێکاری کاڕگێری پێویست بۆ دەگیرێتەبەر

ھەواڵی زیاتر