دادپە‌روە‌ی لە‌نێو خێزان و فرە‌ژنی یە‌كترناگرن

فە‌زیله شۆرش – هۆڵەندا

بناغه وهه وێنی هاوسه رگیری وخێزانێکی ته ندروست خۆشه ویستی ودادپه روه رییه، پیاو له بیرۆکه ی ژنهێنان به سه ر ژنی دوورده کا، به ڵام به داخه وه هه ندێك پیاو کێشه ی بیرۆکه ی ژنهێنان به سه ر ژنی زاڵه به سه ری. بێگومان سنووردارکردنی هێنانی له یه ک ژن زیاترله رێگای یاساوه بریارێکی سه رده میانه یه، پارێزگاری له مافی ئافره ت و منداڵ وخێزان ده کات، چونکه هه رکاتێك که پیاو بووه خاوه ن دوو ژن یان زیاتردادپه روه ری له په یوه ندی هاوسه رگیری و خێزانیدا نامێنێت، ئه وانه ی ده ڵێن که دادپه روه ری ره چاو ده که ن ئه مه ریکلامێکی بێسووده، چونکه ته نیا ئه و ئافره ته ی که ژنی به سه رهاتووه و منداڵه کانی هه ست به م نادادپه روه رییه که ده که ن.
له کوردستان یاسای باری که سێتی تا راده یه کی باش له به رژه وه ندی ئافره ت هه موارکراوه، به یاسا ژن هێنان به سه ر ژن سنووردارکراوه، به ڵام به داخه وه که لێنێکی یاسایی هه یه، هه ندێک پیاو ئه م که لێنه یاساییه بۆهێنانی ژنی دووه م به کارده هێنن، پێویسته ئه و که لێنه یاساییه دابخرێ، بۆ نموونه : (له به ردادگا ره زامه ندی هاوسه ری یه که می له سه رژن هێانی دووه می مێرده که ی وه ربگیرێ ) لێره له زۆرحاڵه ت پیاو به لێدان و نان برین و مه سرووف نه کردن هاوسه ری یه که می ناچارده کات بۆ رازیبوون، یان ( تووشبوونی ژنه که به نه خۆشیه کی درێژخایه نی سه لمێنراو که رێگه له کاری سه رجێێ ژن ومێردایه تی بگرێ) باشه ئه ی کاتێک که پیاو نه خۆشی درێژخایه نی هه بێت و کاری سه رجێی ژن ومێردایه تی پێنه کرێ؟ لێره کوا مافی ئافره ت ؟ یا (ئه و پیاو ه ی توانای دارایی وای هه بێ که به شی به رێوه بردنی پترله ژنێك بکات) ئه ی ئه وانه ی توانای مادییان که مه؟ لێره مه به ستم نیه که پیاوی که م ده رامه تیش ژنی دووه م به ێنی، به ڵام هه ندێك پیاو
که توانای مادی باش بوو ئهم خاڵه زۆر به ئاسانی بۆهێنانی ژنی دووه م به کارده هێنن. له وڵاتانی ئه وروپا تا دادپه روه ری له خێزان بێته کایه وه، هێنانی ژنی دووه م به یاسا قه ده غه کراوه، له کاتی ماره برینیش ده بێت ژن وپیاو له پێش ئه وکه سه ی که ماره یان ده بڕی به ده نگێگی باش بڵێن و به ئیمزای هه ردووکیان که په یمان ده ده نه یه کتر که هاوسه رگیری یه کتر قبوڵ ده كه ن له کاته خۆش و ناخۆشیه کانی ژیانیان و له باشی و خراپی باری ئابوریان و له نه خۆشی و ساخی هه ریه که یان. تا ئیمه ش له کوردستان دادپه روه ری له خێزان و دروستکردنی خێزانێکی ته ندروست باشتر بکه ین، به یاسا ژن به سه ر ژنه ێنان زۆر زه حمه تر بکه ین، چونکه دادپه روه ری له نێوخێزان و فره ژنی یه کترناگرن.

ھەواڵی زیاتر